ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیا و كۆگا و بەڵێندەران

تایبەت " تەندروستی "

هۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو كۆمپانیا و كۆگا و بەڵێندەرانە دەكات كە مامەڵەی یاساییان هەیە لەگەڵ هۆبەی ئاماژەبۆكراو، لەبەرواری 1/1/2020 وە بۆ رایی كردنی كاروبارەكانیان تەنیا بەبریكارنامەی گشتی دەرچوو لەفەرمانگەی دادنووس كاردەكات بەمەرجێك ئەم دەسەڵاتانەی تێدا درابێت بەكەسی بریكار ، بەپێچەوانەوە هیچ جۆرە مامەڵەیەك لەگەڵ نوێنەرەكانیان ناكرێت:

1- بریكار بۆی هەبێت بەشداری بكات لەپرۆسەكانی كەمگری.
2- مافی پڕكردنەوەی بەڵێنامەی هەبێت لەكەسی بریكاردەر.
3- مافی واژۆكردنی گرێبەستی هەبێت لەبری كەسی بریكاردەر.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:00:09/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.