سوودەكانی بەپێ رۆیشتن بزانە



تایبەت " تەندروستی "

كاتێك مرۆڤ بۆ ماوەی 30 خولەك بەپێ بڕوات ئەوا سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لەنەخۆشیەكان ، ئەوانیش:

- دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاد دەكات.
- تووشبوون بەئەنفلۆنزا و هەڵامەت كەم دەبێتەوە.
- ماسولكەكان دەجووڵێن و خۆراك بە باشی دەگاتە خانەكانی مێشك.
- دەروون ئارام دەبێتەوە و ئاستی نیگەرانی كەم دەكات.
- چەورییە هەڵگیراوەكانی ناوچەی سك دەستووتێنرێت.
- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان كەمتردەبێتەوە.
- چالاكبوونی سوڕی خوێن و پارێزگاری لەهاوسەنگی لەش.
- دووركەوتنەوە لەدروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەی بەتایبەت شێرپەنجەی مەمك.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 2290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:25:05/12/2019