د.خێڵان كەریم: لەدایكبوونی سروشتی سوودی بۆ منداڵ و دایك زۆرە
تایبەت " تەندروستی "
لەدایكبوونی منداڵ بەشێوەی سروشتی سوودی زۆرە لەڕووی تەندروستیەوە بۆ منداڵ و دایك بەراورد بە لەدایكبوون بە نەشتەگەری كە زیان و كاریگەری زۆری دەبێت.
د.خێڵان كەریم بەرزنجی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون لەدیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " باشی سوودەكانی لەدایكبوونی سروشتی كرد و رایگەیاند: سوودەكانی لەدایكبوونی سروشتی بۆ منداڵ و دایكەكەی زۆرە و كاتێك منداڵ بەسروشتی لەدایك دەبێت كاتی خۆی تەواو دەكات و كەمتر نەبەكام دەردەچێت و ئەگەری تەنگەنەفەسی و نەخۆشكەوتنی كەمترە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3554
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:24:19/11/2019