بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولێكی سەنتەری پەرەپێدان



تایبەت " تەندروستی "

بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی لەمەراسیمێكدا بڕوانامەی بەخشیە بەشداربووانی خولێكی چوار ڕۆژی كە پێكهاتبوون لەبەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سلێمانی و دەوروبەری.

خولەكە بەناونیشانی (ئەتەكێتی هونەری پەیوەندیكردن لەبواری بەڕێوەبەردن لەناو كەرتی تەندروستی) بۆ 82 بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكەی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رێكخرابوو.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:11/11/2019