وەفدێكی زانكۆكانی ئێران سەردانی تەندروستی سلێمانی یان كرد

تایبەت " تەندروستی "

د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەرپرسانی دیكەی تەندروستی و هۆشیار ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لەوەفدێكی زانكۆكانی تەبرێز و وەلی عەسری وڵاتی ئێران كرا لەناو بینای بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی.

سەبارەت بەهاتنی وەفدەكەی زانكۆكانی ئێران و سەردانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی  سلێمانی، خالید ئەنوەر لێپرسراوی هۆبەی توێژینەوەی زانستی بەسایتی " تەندروستی " ڕاگەیاند: لەو كۆبونەوەیەدا بیروڕائاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە دروستكردنی پردی پەیوەندی زانستی و كرداری بەئامانجی ناردنە دەرەوەی خوێندكاران لەبوارە جیاوازەكان بۆ زانكۆكانی ئێران و سوودبینین لەتوانای زانستی كەسانی شارەزا و لە زانكۆكانی ئێران و هێنانیان بۆ هەرێمی كوردستان.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب – هەرێم بابەعەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:13:06/11/2019

ئه‌م بابه‌ته 537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.