كاروباری لیژنەكانی پشكنین و بەدوداچوون رێكدەخرێتەوە





تایبەت " تەندروستی " 

بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوبەری بەشی پلان و بەدواداچوون كۆبونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەی كەرتی تایبەت و لیژنەكانی گەڕان و پشكنین و بەدواداچوون بەرێوەچوو.

لە لێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی" د.سەفین ڕەسوڵ ڕایگەیاند: ئامانج لەكۆبونەوەكە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پلانی نوێیە بۆ دەستكردن بەڕێكخستنەوەی كاروباری نەخۆشخانە ئەهلیەكان و سەنتەر و كۆمەڵگا و شەوانە ڕۆژیەكان هاوكات دەستكردن بە لێپرسینەوە لەسەرپێچی و جێ‌ بەجێنەكردنی ڕێنمایەكان لەپێناو تەندروستیەكی باش بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 2515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:06:04/11/2019