ئاگاداری بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بۆ جاری یەكەم بەمەبەستی فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو لەدەربەندیخان لەماوەی 15 رۆژ لەرۆژی بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە لەرۆژنامەكاندا كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق سەر بە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان زیادكردنەكە ئەنجام دەدرێت.

ئەو كەس و لایەنانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

- دانانی بارمتەی یاسایی بە بڕی لە 20% ی نرخی خەمڵێنراو.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری سەرجەم خەرجیەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:38:03/11/2019