پلان بۆ بەرەوپێشبردنی سەنتەری 122 دانرا




تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوون لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی و كارمەندان و شۆفێرانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 122 كۆبونەوەیەك ئەنجام درا.


لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوون تیشكی خستەسەر گرنگی و ڕۆڵ  كاریگەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 122 لەخزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا د.سەفین ڕەسوڵ گوێبیستی گرفت و داواكارییەكانی كارمەند و شۆفێرانی سەنتەری 122 بوو لەپێناو چارەسەركردنی گرفتەكان و باشتركردن و بەرزركردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەكان لەكاتی ڕووداوە جۆربەجۆر و نەخوازراوەكان و گەیاندنی هاوڵاتیان بۆ نەخۆشخانەكان.

ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - هاوكار سەڵاحەدین
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:07:22/10/2019