وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەردانی سلێمانی یان كرد



تایبەت " تەندروستی "

وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەردانێكی مەیدانیان بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەیەك ئەنجامدا بەمەبەستی پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و باشتركردنی شێوازی كاری كارمەندانی تەندروستی.

وەفدەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق پێكهاتبوون لە بەرێوەبەرایەتی كاروباری هونەری و بەشی پیشە تەندروستیەكان و هۆبەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن و لەمیانی ئەو سەردانە مەیدانیەدا سەردانی د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و محەمەد عەلی محەمەد یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی شاریان كرد.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:59:21/10/2019