ئەمساڵ 334 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە لەسلێمانی تۆماركراوە



تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەرێگەی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری، لەماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا 355 حاڵەتی لەدایكبوونی منداڵی دووانە و سیانە و بەرەو سەرەرەوە تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكە 334 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 20 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و یەك حاڵەتی لەدایكبوونی پێنج منداڵ لەناو نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری سلێمانی تۆماركراوە و 252 حاڵەتی ئەو لەدایكبوونانە بەنەشتەرگەری و 103 حاڵەت بەشێوەی ئاسایی لەدایكبوون.

ئا: ئەنوەرحەمە غەریب
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:38:15/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.