بەدواداچوون بۆ نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی مناڵان دەكرێت

تایبەت " تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەیاوەری د.سەفین ڕەسوڵ بەرێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوونی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی دیكەی تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان یان كرد.


لەو سەردانەدا بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەنزیكەوە بەشەكانی نەخۆشخانەی مناڵانی بەسەركردەوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ نۆژەنكردنەوەی هەندێك بەشی نەخۆشخانەكە.

لەسەردانەكەیدا بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لێكردن پەلە بكەن لەتەواوبوونی ئەو نۆژەنكردنەوەیە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر پێشكەش بكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:42:13/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.