پەردە لەسەر پەیكەری پزیشكە دڵسۆزەكەی سلێمانی لادرا



تایبەت " تەندروستی "

لەڕێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و پارێزگار و قایمقامی سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوانی حكومی و حزبی و كەسایەتی شاری سلێمانی و جەماوەرێكی زۆر پەردە لەسەر پەیكەری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید لەبەردەم نەخۆشخانەی مناڵان لەشاری سلێمانی لادرا.

ئامادەبووانی رێوڕەسمەكە لەچەند ووتەیەكدا تیشكیان خستەسەر رۆڵ و پێگەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید كەلەماوەی كاركردنی وەك پزیشك خزمەتێكی زۆری پێشكەش كردووە.

دانانی پەیكەری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید وەك وەفایەك دێت لەپای ئەو خزمەتی كردوویەتی و هەروەها بۆ ئەوەی نمونەیەك بێت بەردەم لەبەرچاوان بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 877 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:13/10/2019