هەوڵی كەمكردنەوەی نەشتەگەری لەدایكبوون دەدرێت




تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوەبەری پلان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و د.شلێر فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی كۆبونەوەیەك لەگەڵ ژمارەیەك لەپزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و مناڵبوون لەسلێمانی و دەوروبەری ئەنجام درا.

لەلێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی " د.سەفین ڕەسوڵ ووتی: دواكۆبونەوەیان بەهاوكاری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون لەگەڵ پزیشكانی ژنان و منداڵبوون لەشاری سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدا و تێیدا بەرنامە و پلانی نوێ و گونجاویان بۆ كەمركردنەوەی ڕێژەی لەدایك بوونی منداڵ بەنەشتەرگەری دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە بەتایبەتی بۆ ئەو دایكانەی یەكەم جارە دووگیان دەبن.

ئا: ئەنوەرحەمەغەریب – هاوكار سەڵاحەدین
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 3141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:06:10/10/2019