پلانی نوێی لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون دانرا





تایبەت " تەندروستی "

لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ئاوات محەمەد قایمقامی  سلێمانی لەگەڵ لیژنەكانی قایمقامیەت و لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوونی تەندروستی كۆبوونەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی چەند پرسێكی  گرنگ كرا لەبارەی كاروباری لیژنەكان بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، بۆئەو مەبەستە بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا و بەرنامە و پلانی لیژنەكان بۆ كاری داهاتوو دیاری كرا.

ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - هەرێم بابە عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 2978 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:37:10/10/2019