هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان دەستیپێكرد




تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و جێبەجێكردنی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی بەهاوكاری هەریەك لەرێكخراوی UNICEF  و رێكخراوی WHO هەڵمەتێكی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان جێبەجێ دەكرێت بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ.

هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان رۆژی 29/9 تاوەكو 3/10/2019 بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و لەلایەن تیمە گەڕۆك و جێگیرەكانەوە ڤاكسینی دژی ئیفلیجی دەدرێت بەمنداڵانی تەمەن یەك رۆژ تاوەكو پێنج ساڵ.

هەڵمەتی كوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان 252 هەزار و 828 مندال دەگرێتەوە لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و دەربەندیخان و چەمچەماڵ، هاوكات 658 تیم و 129 سەرپەرشتیار بەشداری هەڵمەتەكە دەكەن.

هەڵمەتەكە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە كەپیشتر كوتانی رۆتین یان لەهەڵمەتی نیشتمانی تردا كوتراون، ئەم كوتانە هیچ زیانێكی لاوەكی نیە و بەرگری منداڵ بەهێزتر دەكات، تكایە منداڵەكانتانی لێ بێ بەش مەكەن و هاوكاری تیمەكانی كوتان بكەن لەپێناو تەندروستیەكی باشتر بۆ منداڵان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:29/09/2019