د.سەباح نەسرەدین: نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی داناخرێت
تایبەت " تەندروستی "
د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی سازكرد لەبارەی دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و رایگەیاند: ئەو نەخۆشخانەیە داناخرێت.
وتیشی: نەخۆشخانەی شار گونجاوە بۆئەوەی بكرێتە فریاكەوتن، چونكە شوێنەكەی گونجاوە و هاوڵاتیان دەتوان زووتر بگەنە ئەوو نەخۆشخانەیە كەلەسەر شەقامی شەست مەتریەو و هەروەها نەخۆشخانەی شار لەسەر نەخشەی فریاكەوتن دروست كراوە و لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی خزمەتگوزاری پێویست ناتوانرێت پێشكەش بكرێت، بەڵام ئەو خزمەتگوزاریانە لەنەخۆشخانەی شار دەتوانرێت پێشكەش بكرێت.
بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد بەداخەوە لەهەندێك كاتدا كەرتی گشتی بەكارهێنراوە لەبەرژەوەندی كەرتی تایبەت و هەندێك پزیشك لەنەخۆشخانەوە نەخۆش ڕەوانەی كلینكی تایبەتی خۆی دەكات لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3389
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:08:25/09/2019