ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی



تایبەت " تەندروستی "



بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات هەڵدەستێت بە كڕینی بڕێك پێداویستی تاقیگەیی بۆ تاقیگەی ناوەندی چەمچەماڵ بەرێگەی كەمگری سنووردار.

هەر كۆمپانیایەك بەپێی پەیوەندیدارێتی ئارەزوومەندە سەردانی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات بەمەبەستی پێشكەش كردنی (C.V) ی تایبەت بەكۆمپانیا و لیستی ئەو پێداویستیە تاقیگەییانەی دەتوانن دابینی بكەن و كاری هاوشێوە ئەگەر هەبێت و هەروەها بریكارنامەی كۆمپانیای ڕەسەن ئەگەر هەبێت.

دواكات بۆ هێنانی سیڤیەكان رۆژی چوارشەممە بەرواری 18/9/2019 كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ دەبێت.

تێبینی/ پێویستە ئەو كۆمپانیایەی (C.V) پێشكەش دەكەن لەبڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیادا دیاری كرابێت كە تایبەتمەندە لەبواری پێداویستی تاقیگەیی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:05:11/09/2019

ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.