بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هۆبەی چارەسەرانی سروشتی، لەڕۆژی جیهانی چارەسەرانی سروشتی 8ی ئەیلول مەراسیمێك لەهۆڵی ڕاپەڕینی زانكۆی سلێمانی بەرێوەچوو.
مەراسیمی یادی رۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی بەئامادەبوونی محەمەد عەلی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و لێپرسراوی هۆبەی چارەسەرانی سروشتی و ژمارەیەك لەپزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەرێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا ووتاری هۆبەی چارەسەرانی سروشتی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خوێندرایەوە و دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەك لەكارمەندانی چارەسەرانی سروشتی لەناوەندە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ودەوروبەری دابەشكرا.
ئهم بابهته 953
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:38:08/09/2019