بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی فێركاری و خانەی پزیشكان
تایبەت " تەندروستی"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەی فرۆشتن و بەكرێدان ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات هەڵدەستێت بە بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی فێركاری و خانەی پزیشكان بەرێگەی زیادكردنی ئاشكرا لەماوەی 30 ڕۆژ لەدوای بەرواری بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە لەڕۆژنامەكان كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە نەخۆشخانەی فێركاری ئامادەبن.
هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە لەرۆژی ئاماژەبۆكراو ئامادەبن لەگەڵ هێنانی:
- بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20% دابنێت.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 713
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:47:04/09/2019