لەنەخۆشخانەی شار پێداویستی مانەوە بۆ نەخۆش دابین دەكرێت
تایبەت " تەندروستی "
لەپێناو زیاتر كارئاسانی بۆ نەخۆشەكان و كەسوكاریان نەخۆشخانەی شار سەرجەم پێداویستییەكانی ئوتێلەوانی بۆ نەخۆش دابین دەكات كە پێكهاتووە لە(سەرین ، بەتانی ، چەرچەف ، نەعل) كەتەواوی ئەم پێداویستیانە بەشێوەیەكی تەندروست دروستكراون.
ئومێد هیدایەت بەڕێوبەری كارگێڕی لەنەخۆشخانەی شار لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " تەندروستی" ڕایگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی پێشتر نەخۆش سەرجەم ئەو پێداویستیانەی لەگەڵ خۆی دەهێنا، بەڵام بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر بودجەی گەشەپێدان هەوڵدرا پێداویستی ئوتێلەوانی لەنەخۆشخانەی شار بەشێوازێكی باش و تەندروست دابین بكرێت.
وتیشی: لەئەمڕۆوە ڕێگە نادرێت هاوڵاتیان لەكاتی هاتنیان بۆ نەخۆشخانەی شار هیچ پێداویستییەكی وەك سەرین و بەتانی و چەرچەفیان پێ بێت و لەنەخۆشخانە بۆیان دابین دەكرێت و سەرجەمیشیان نوێن و دڵنیان لەپاك و خاوێنیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3263
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:17:26/08/2019