ئاماری نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەپشووەكانی جەژن





تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی پشووەكانی جەژنی قوربان 243 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ یان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە 97 نەخۆش داخڵ كراون و  فایلیان بۆ كراوەتەوە.

هاوكات لەماوەی پشووەكانی جەژنی قوربان 26 نەشتەرگەری قەستەرە و 20 باڵۆن لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 807 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:27:18/08/2019