تیمێكی پزیشكی ددان سەردانی خانەی بەساڵاچووانیان كرد



تایبەت " تەندروستی "

بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، تیمێكی پسپۆڕی پزیشكی ددان بەسەرپەرشتی د.نەریمان ئەحمەد لێپرسراوی هۆبەی  نەخۆشیەكانی دەم و ددان سەردانی خانەی بەساڵاچوانیان كرد لەگەڕەكی بەكرەجۆ بەمەبەستی پشكنین و چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی دەم و ددانی پیاو ژنە بەساڵاچووەكانی ئەو خانەیە.

لەو سەردانەدا ژمارەیەكی زۆر لە بەساڵاچووەكان بینران و پشكنیان بۆ ئەنجامدرا و ناوی ئەو نەخۆشانە تۆماركرا كەپێویستیان بەچارەسەر هەیە، لەڕێگەی بەشی تەندروستی خانەكەوە هەماهەنگی كرا كە بەبێ بەرامبەر لەناو سەنتەرەكانی دەم و ددان چارەسەری گرفتەكانی ددان بۆ بەساڵاچووان بكرێت.

لای خۆیانەوە بەساڵاچووان و بەرپرسانی خانەی بەساڵاچووان ئەو هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و تیمە پزیشكیەكەیان بەرزنرخاند و داوایان كرد تیمی پزیشكی پسپۆڕیەكانی دەروونی و هەناوی سەردانی خانەكە بكەن بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی بەساڵاچووان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:10:18/08/2019