ئەمساڵ 11927 دەرچوون لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرا كراوە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی حەوت مانگی رابردووی ئەمساڵدا 11 هەزار و 927 دەرچوون لە سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرا ژمارە (122) كراوە بۆ هاناوەچوونی هاوڵاتیانی سنووری شاری سلێمانی و دەوروبەری و لەو رێژەیە 1844 دەرچوون فریاكەوتنی خێرای كۆدی سوور بووە.

هاوكات لەماوەی ئەمساڵدا لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتن 7412 دەرچوون كراوە بۆ گواستنەوەی نەخۆش لەناوشار و دەرەوەی شار و 1136 دەرچوون كراوە بۆ گواستنەوەی نەخۆش لەماڵەوە بۆ نەخۆشخانە و بەپێچەوانەوە و هەروەها 627 دەرچوون كراوە بۆ گواستنەوەی تەرم.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:36:07/08/2019