ئاگاداری بانگهێشتكردن تایبەت بەهێنانی (C.V)




تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بانگهێشتی كۆمپانیا و نوسینگەی ڕاوێژكارییەكانی پەیوەندیدار بەكاری راوێژكاری دەكات بۆ ئامادەبوون بەمەبەستنی هێنانی (C.V) بۆ كاری راوێژكاری چێكردنەوەی دیزاین كردنی پرۆژەی نەخۆشخانەی حمیات 50 تەختی لەسلێمانی.

پێویستە لەسەر لایەنی بەشداربوو كە زانیاری پێویستە پێشكەش بكات كەتێیدا ئاماژە بدات بەئامادەبوون و كاری هاوشێوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری چێكردنەوەی دیزاین كردنی پرۆژەی نەخۆشخانەی حمیات 50 تەختی لەسلێمانی، هەڵبژاردنی (C.V) لایەنێك بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەپێی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومیەكان.

پێویستە (C.V) لەزەرفێكی داخراودا كە مۆر و واژۆی كۆمپانیا یان نوسینگەی راوێژكاری لەسەر بێت بگەڕێنرێتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی/ بەشی گرێبەستەكان.

دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنەوەی (C.V) یەكان كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ رۆژی پێنج شەممە 25/8/2019 دەبێت.

تێبینی/
- بۆ زانیاری كارەكە پێشتر لەرێگەی داواكاری نامەی گرنگی پێدان (دعوە للتعبیر عن الاهتمام) وە بانگهێشت بۆ كارەكە كراوە و بێ ئەنجام بووە.
ئەو كۆمپانیایەی یان ئەو نوسینگە راوێژكارییەی (C.V) یەكەی بەپێی داواكاری بەرێوەبەرایەتی دەبێت و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راستەوخۆ گرێبەستی كارەكەی بۆ دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 887 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:53:06/08/2019