لەیەك مانگدا 879 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 1018 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فێركاری یان كردووە لەشاری سلێمانی و 879 نەشتەرگەری تایبەت و سەروگەورە و گەورە و مام ناوەند و بچووك لەو نەخۆشخانەیە كراوە.

لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی فێركاری 11312 پشكنین كراوە و 324 سۆنار و 283 C.T و 287 هێڵكاری دڵ و 855 چارەسەری سروشتی كراوە، هاوكات 3 نەشتەرگەری تایبەتی لابردنی گورچیلە و 70 نەشتەرگەری لابردنی زراو و 28 نەشتەرگەری لابردنی گرێی مەمك و 12 نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و  39 نەشتەرگەری لابردنی بەردی گورچیلە بەنازور ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:36:05/08/2019

ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.