ئاگاداری لەبارەی گواستنەوەی لیژنەی بینینی تایبەت بەگەشەی مناڵ
تایبەت " تەندروستی "
نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری سەرجەم هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە لەوەی لیژنەی بینینی تایبەت بە گەشەی منداڵ لەنەخۆشخانەی شارەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید و خشتەی بینینی نەخۆشی درێژخایەن لەنەخۆشخانەكەیان گۆڕانكاریی تێداكراوە.
بەپێی خشتە نوێیەكە رۆژانی شەممە تایبەتە بە بینینی نەخۆشی هەرس و جگەر لەگەڵ نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار ، رۆژانی یەك شەممە تایبەتە بە لیژنەی نەخۆشی كوێرە ڕژێنەكان و گەشە.
هاوكات رۆژانی دووشەممە و چوارشەممە تایبەتە بە لیژنەی نەخۆشی شەكرە و رۆژی سێ شەممە لیژنەی نەخۆشی كوێرە ڕژێنەكان لەگەڵ غودە و پێشكەوتن و دواكەوتنی باڵقبوون و گەشە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:29:04/08/2019