وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم سەردانی تەندروستی سلێمانی كرد




تایبەت " تەندروستی "


د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد لەگەڵ د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبوونەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا كەیاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوبەرانی كارگێڕی نەخۆشخانە و لێپرسراوانی دیكەی تەندروستی و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ئامادەی بوون، تیشك خرایە سەر چەندین داواكاری و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان.

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەخێرهاتنی وەزیری تەندروستی و وەفدی هاوڕێی كرد و ڕایگەیاند: ئامانج لەو سەردانە باسكردن و خستنەڕووی كارنامەی داهاتووی وەزارەتی تەندروستیە كەوەك هەنگاوی یەكەم دانانی پلان و بەرنامەی وەزارەتی تەندروستی دەستنیشان بكرێت.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەچەندین داواكاری و پێشنیاركرا كە لە كارنامەی وەزارەتی تەندروستی هەنگاو بۆجێ‌ بەجێ‌ كردنیان بنرێت. 

لای خۆیەوە د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیر لەسەر كۆی جومگەكانی ناوەندی تەندروستی و كارنامەی وەزارەتی تەندروستی كرد كەبەپێی دەسەڵاتەكانی وەزارەت هەوڵی جێبەجێ‌ كردنی داواكاریەكان بدەن و بتوانین لە ئاست خزمەتەكانی هاوڵاتیان بن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 2748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:52:30/07/2019