ژووری پاكژكاریی لەمەڵبەندی تەندروستی شەهید حەمەڕەش كرایەوە
تایبەت " تەندروستی "
بەئامادەبوونی د.هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.ڤارین تۆفیق لێپرسراوی بەشی كۆنتڕۆڵكردنی پیسبوون لەدەزگا تەندروستیەكان و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، ژووری پاكژكاریی ئامراز و پێداویستیە پزیشكیەكان لەمەڵبەندی تەندروستی شەهید حەمەڕەش كرایەوە.
لەبارەی كردنەوەی ژووری پاكژكاری لەمەڵبەندی تەندروستی شەهید حەمەڕەش ، د. ڤارین تۆفیق عەباس لێپرسراوی بەشی كۆنتڕۆڵكردنی پیسبوون بۆ سایتی " تەندروستی " ووتی: لەو مەڵبەندەدا دووكورسی ددان و لەئێواران بەشی ژنان و منداڵبوون و بەشی برین پێچی و بەشی قوڕگ وگوێ و لوت و نەشتەرگەری بچووك هەیە و پێویستیان بە پاكژكردنەوەی بەردەوام هەیە لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان.
ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - هاوكار سەڵاحەدین
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 796
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:28:29/07/2019