ئەمساڵ 13400 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن داخڵ كراون



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی رابردووی ئەمساڵ 13400 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید د.هێمن داخڵ كراون و  چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 4505 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە.

هاوكات هەر لەوماوەیەدا لەنەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید د.هێمن 448 هێڵكاری سیەكان و 1008 M.R.I  و 765 ئیكۆ و 946 دیكسا و 1349 سۆنار و 1309 تیشك گیراوە و 5352 هێڵكاری دڵ و 87 نازووری گەدە كراوە و 104 حاڵەتی مردن تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 991 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:11:29/07/2019