لەڕۆژی جیهانی هەوركردنی ڤایرۆسی جگەر سیمینارێك سازكرا



تایبەت " تەندروستی "

رۆژی 28ی تەمموز وەك ڕۆژی جیهانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر دیاری كراوە و لەو رۆژەدا چالاكی جۆاروجۆر بەرێوەدەچێت.

لەوچوارچێوەیەدا مەڵبەندی تەندروستی سەروەری سیمینارێكی زانستی بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی سازكرد.

لەسیمینارەكەدا جەزاعەلی فەرەج بابەتێكی زانستی لەسەر نەخۆشیەكە و هۆكارەكانی گواستنە و نیشانەكانی و ڕێگاكانی چارەسەركردنی هەوركردنی ڤایرۆسی جگەر  بۆ ئامادەبووانی سیمینارەكە خستەڕوو.

ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - هاوكار سەڵاحەدین
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 2437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:40:28/07/2019