هەوڵی باشتركردنی كوالێتی دەرمان لەنەخۆشخانەكان دەدرێت





تایبەت " تەندروستی "

لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كۆبوونەوە. 

لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تیشكی خستە سەر دابینكردنی بەرزی كوالێتی دەرمان لەنەخۆشخانەكانی سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تا هەوڵبدرێت باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 661 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:27/07/2019