هەڵمەتی بەرگرتن لەرووداوی هاتوچۆ و فریاگوزاری راگەیەنرا





تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەمەراسیمێكدا هەڵمەتی هۆشیاری و بەرگرتن لەرووداوی هاتوچۆ و فریاگوزاری سەرەتایی راگەیەنرا، كە ئەو هەڵمەتە درێژەی دەبێت.

هەڵمەتی هۆشیاری و بەرگرتن لەرووداوی هاتوچۆ و فریاگوزاری سەرەتایی لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی ئەلسەرد راگەیەنرا بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی پارێزگا و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی، كە تایبەت دەبێت بەشۆفێرانی هەموو هێڵەكانی دەرەوە و ناوەوەی شار.

كۆی رێنمایی و راسپاردەكانی هاتوچۆ و تەندروستی لەنامیلكەیەدا بڵاوكرایەوە، كە سەرجەمیان رێنمایی هاتوچۆ و جۆرەكانی سەرپێچی و سزادان و رێنمایی فریاگوزاری سەرەتایی بوون لەكاتی روودانی رووداوی هاتوچۆدا.

محەمەد عەلی جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتەیەكدا رایگەیاند: كاری لەپێشینەیان لەئێستادا بەهێزكردنی فریاكەوتنەكانە و پێشنیاری بۆ بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كرد بینینی خولی فریاگوزاری سەرەتایی بكرێت بەمەرج بۆ شۆفێران پێش پێدانی مۆڵەتی شۆفێری گشتی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 957 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:24/07/2019