هۆكار و چارەسەری قەڵەویی و وورگ

تایبەت " تەندروستی "

وورگ یەكێكە لەكێشە باوەكان و بریتیە لە كۆبونەوەی چەوری ناتەندروست لەجەستەدا ، هەندێك كەس قەڵەون و وورگیان گەورەیە ، هەندێك كەسیش كێشیان ئاسایە و وورگیان هەیە.

لەبارەی قەڵەوی و گرفتە تەندروستیەكان، د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك چەندین هۆكار و چارەسەری قەڵەویی و وورگ دەخاتەڕوو.


هۆكارەكانی قەڵەویی:

- خواردن: وەك نان و سەمون ولەفە ، شیرینی وشەكر و شیر و میوەی زۆر لەشەواندا.
- خواردنەوە: وەك شەربەت و خواردنەوە گازییەكان ، بیرە ، ماستاو..هتد.
- گرفتی تەندروستی: غازات و هەوكردنی ڕیخۆڵە و قەبزی.
- نیگەرانی و سترێس و بیركردنەوەی زۆر و دانیشتنی زۆر و شەوان درەنگ خەوتن.

چارەسەری قەڵەویی و وورگ:

* تەرككردنی خواردن و خواردنەوە خراپەكان و زۆرخواردنی خۆراكە باشەكانی وەك خەیار، تەماتە، كاهوو، سڵق، كولەكە، سیر ، چای سەوز، دارچینی، لیمۆ، زەنجەبیل، سركەی سێو.
* وەرزش یان ڕۆیشتن بۆماوەی  یەك كاتژمێر  ڕۆژانە.
* ئاو زۆر خواردنەوە، تەرككردنی ئاو خواردنەوە لەكاتی نان خواردن.
* چارەسەری  كێشەكانی ڕیخۆڵە و هەوكردن وقەبزی، لەڕێگەی ئاو خواردنەوە و چای سەوز و ڕازیانە.


ئا: د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:08:23/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.