دەستگیرا بەسەر برێك مەواد و 2000 كارتۆن ساردەمەنی بەسەرچوودا


تایبەت " تەندروستی "

لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەدواداچوون بۆكارگە و شوێن و خواردنگەكان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەیەكێك لەكارگەكانی تووی مەلیك دەست بەسەربڕێك  مەوادی ماوەبەسەرچوودا گیرا.

مەوادە بەسەرچووەكان بریتی بوون لە 22 كیلۆگرام كاكاو و مرەبا و حەشووەی شوكلاتە و یەك لیتر تامی فستق، دوابەدوای دەست بەسەراگرتنی مەوادە بەسەرچووەكان ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنی كارگەكە گیراوەتەبەر. 

لەلایەكی دیكەوە لیژنەكانی چاودێری تەندروستی دەستیان گرت بەسەر دوو هەزار كارتۆن چلورە كەدووجار لەپشكنین دەرنەچووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:53:22/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.