خولێك بۆ كارمەندانی پرسگەی نەخۆشخانەكان كرایەوە



تایبەت " تەندروستی "


بەسەرپەرشتی هۆبەی پرسگەكان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، مەڵبەندی پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی خولێكی ڕاهێنانی بۆ ژمارەیەك كارمەندانی پرسگەی نەخۆشخانەكان كردەوە.

لەخولەكەدا چەندین وانەی تایبەت بەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هاوڵاتیان و یاوەرانی نەخۆش لەكاتی هاتنیان بۆ نەخۆشخانەكان پێشكەش كرا و 22 كارمەند بەشداریان تێدا كردووە و بۆجاری دووەمە لەم ماوەیەدا ئەو ڕاهێنانە بۆ كارمەندانی پرسگەی نەخۆشخانەكان دەكرێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:39:22/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.