ئەمساڵ 3000 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كراوە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ 21 هەزار و 658 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو و مێشك و دەماریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات لەماوەی شەش مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 862 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 38 نەشتەرگەری گەورە و 261 نەشتەرگەری ناوەند و 167 نەشتەرگەری بچووك و 1638 نەشتەرگەری بچووك (O.P) ئەنجام دراوە.
بەپێی ئامارەكە ئەو نەخۆشخانەی لەماوەی ئەمساڵدا سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆیان كردووە 10968 یان لەڕەگەزی نێربوون و 10690 نەخۆشیان لەڕەگەزی مێ بوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1559
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:40:22/07/2019