گۆرانكاریی ئیداری لەناوەندە تەندروستیەكان كرا

تایبەت " تەندروستی "

لەچوارچێوەی گۆرانكاری ئیداری لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی محەمەد عەلی جێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و ئیدارەی نەخۆشخانە و بەرپرسی بەشەكانی نەخۆشخانەی هیوا، گۆرانكاری لەكارگێری نەخۆشخانەكە ئەنجام درا.

بەختیار ئەحمەد وەك بەرێوبەری كارگێری نەخۆشخانەی هیوا و تالیب تۆفیق وەك بەرێوبەری كارگێڕی سەنتەری مۆخ دانران.

لەلایەكی دیكەوە بەئامادەبوونی جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان ئومێد هیدایەت وەك بەرێوبەری نوێی كارگێری نەخۆشخانەی شار دەست بەكار بوو لەشوێنی سەوسەن ئەحمەد.

جێگری بەرێوبەری گشتی بۆ كاروباری كارمەندان سوپاسی ماندووبوونی خاتوو سەوسەنی كرد و پشتیوانی بەرێوبەرایەتی بۆ بەرێوبەری كارگێری نەخۆشخانەی شار  دوپاتكردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:20:03/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.