د.هەڵوان عبدالرحمان: پشكنینی پێشوەخت ڕێگرە لەشێرپەنجەی مەمك




تایبەت " تەندروستی "


گرێی مەمك بریتیە لەزیادە گەشەی خانەكانی ناو مەمك و گرێی مەمك دوو جۆرە جۆری یەكەم گرێی سادەیە و جۆری دووەم گرێی شێر پەنجەییەكانە.


لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " د.هەڵوان عەبدولڕەحمان پزیشكی نەشتەرگەری گشتی ڕایگەیاند: هەرگرێیەكی مەمك چارەسەری تایبەت بەخۆی هەیە وەك دەرمان و دواتر نەشتەرگەری، باشتر وایە ئافرەتان پێشوەخت پشكنین ئەنجام بدەن و پشكنین بەدەست لای پزیشكی پسپۆڕ گرێكان لەیەك جیادەكاتەوە و دەردەكەوێت چ جۆرە گرێیەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



AM:11:49:30/06/2019

ئه‌م بابه‌ته 1225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.