ئاگاداری بۆ بەكرێدانی فرۆشگای سەنتەری شۆڕشی ددان



تایبەت " تەندروستی"

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەی فرۆشتن و بەكرێدان بۆ جاری دووەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی فرۆشگای سەنتەری شۆڕشی ددان لەماوەی 15 رۆژ لەرۆژی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگاداریە لەرۆژنامەدا كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ لەسەنتەری شۆڕشی ددان.

ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەهۆڵی كۆبونەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بەبڕی 20% دابنێت.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجیەكان دەكەوێتە ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
- هەر كەس و لایەنێك ئارەزوومەندە دەتوانێت لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگاداریە سەردانی شوێنی ناوبراو بكات بۆ بینینی شوێنی فرۆشگای سەنتەری شۆڕشی ددان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 834 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:27:30/06/2019