زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی مایكرۆپایپێت
تایبەت " تەندروستی"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات كە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی (70446) حەفتار هەزار و چوار سەد و چل و شەش دانە مایكرۆپایپێت لەجۆری (Super tet) بەقەبارەی (05-5) مایكرۆلیتر كەسەرجەمیان لە 12/5/2012 دروستكراوی وڵاتی هیندستانن و ئێكسپایەر نابن.
پێویستە لەسەر بەشداربوو لەماوەی 7 رۆژ لەبەرواری بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لەرۆژنامەدا كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەكۆگای دەرمانی هەرێم ئامادەبێت لەگەڵ هێنانی بارمتەی یاسایی بە بڕی لە 20%ی بڕی خەمڵێنراو.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 867
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:30/06/2019