ئاگاداری تایبەت بەهێنانی C.V بۆ كڕینی دەرمان
تایبەت " تەندروستی "
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات هەڵدەستێت بەكڕینی بڕێك دەرمان بۆ سەرجەم شوێنەكانی سەر بەسنووری بەرێوەبەرایەتیەكەی بەرێگەی كەمگری سنووردار، هەر كۆمپانیایەك پەیوەندیدارە باهەستێت بەهێنانی ئەم بەڵگەنامانە:
1- C.V تایبەت بەكۆمپانیا.
2- (item sheet) لیستی ئەو دەرمانانەی دەتوانێت دابینی بكات.
3- بریكارنامەی كۆمپانیای بەرهەم هێنەر.
دواكات بۆ هێنانی بەڵگەنامەكان رۆژی پێنج شەممە بەرواری 27/6/2019 كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ دەبێت و پێویستە پێداویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا واژۆ و ناو و مۆر و ژمارە تەلەفونی كۆمپانیای لەسەر بێت و رادەستی بەشی گرێبەستەكان بكرێت.
تێبینی/ پێویستە كۆمپانیا مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی هەبێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 988
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:04:24/06/2019