رێوشوێن بۆ رێگری لەبڵاووبونەوەی سكچوون دەگیرێتەبەر



تایبەت " تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەرانی ئاوی ناوشاری سلێمانی و دەوروبەر و خۆپاراستنی سلێمانی كۆبۆوە.

لەكۆبونەوەكەدا تیشك خرایە سەر هۆكارەكانی بوونی سكچوون و ڕشانەوە و گفتووگۆ لەبارەی چەند ڕێوشوێنیك كرا بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان وەك دابینكردنی ئاوێكی تەندروست كەبگاتە ماڵان و بەدواداچوون بۆ پاك و خاوێنی سەرچاوەكانی ئاو بكرێت.

لەلێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی" د.ڕزگار عەلی بەرێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ووتی: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و زیادبوونی سكچوون و ڕشانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ئاوی سلێمانی بەهەماهەنگی هەردوولاو بەدانانی بەرنامەیەكی تۆكمە هەوڵ دەدرێت ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی سك چوون و ڕشانەوە بكرێت.

لەو كۆبونەوەیەدا باس لەگرنگیدان بە كلۆر كرا لەگەڵ ئەو ڕێژە پێویستەی دەكرێتە ئاوەوەو لەژێرچاودێری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستن بێت و هەروەها هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتیەكانی ئاودا هەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:50:16/06/2019