لەجەژندا دوو هەزار كەس سەردانی فریاكەوتنی شاریان كردووە




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز 2028 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاریان كردووە و 631 نەخۆش داخاڵی ئەو نەخۆشخانەیە بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 43 نەشتەرگەری جۆراوجۆر كراوە.

بەپێی ئامارەكە لەرۆژانی جەژنی رەمەزاندا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار 45 برینداری رووداوی هاتوچۆ ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ و 17 حاڵەتی شەڕ و پێكدادان و برینداری چەقۆ  و 28 حاڵەتی كەوتن و كەوتنە خوارەوە و 4 برینداری فیشەك و تەقەمەنی و 3 رووداوی حەب خواردن و یەك حاڵەتی خۆكوشتن لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.

هەروەها 14 حاڵەتی شكاوی و 4 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك و 15 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەرۆژانی جەژنی رەمەزان لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 979 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:57:11/06/2019