لەجەژندا 1735 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن یان كردووە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز 1735 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یان كردووە و 141 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە ماونەتەوە بەمەبەستی چاودێری كردن و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
هەر بەپَی ئامارەكە لەرۆژانی جەژنی رەمەزاندا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی 8 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 14 حاڵەتی شەڕ و پێكدادان و چەقۆ و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 2 برینداری فیشەك و تەقەمەنی و 20 برینداری رووداوی جیاجیا لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە و هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان تۆمارنەكراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1023
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:52:10/06/2019