لەسێ رۆژی جەژندا 100 منداڵ لەسلێمانی لەدایك بوون
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا 100 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبونی سلێمانی لەدایك بوون، لەیەكەم رۆژی جەژن 29 منداڵ لەدایك بوون و لەدووەم رۆژ 36 منداڵ و كۆتا رۆژی جەژنی رەمەزان 35 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایك بوون.
بەپێی ئامارەكە ئەو منداڵانەی لەرۆژانی جەژنی رەمەزان لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەدایك بوون 43 منداڵیان لەڕەگەزی نێر و 57 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات ئەو منداڵانە 89 یان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 11 منداڵیان بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و یەك حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە لەدووەم رۆژی جەژن تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 942
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:09:10/06/2019