دەستگیرا بەسەر نزیكەی 500 كیلۆ زەیتوونی بەسەرچوودا




تایبەت " تەندروستی " 

لیژنەی تەندروستی وخۆراك و بەشی پشكنین و بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بەرواری 27/5/2019 سەردانی كۆگا و كارگە و گەنجینەكانی سنووری ناوچەی پیشەسازی كرد.


لەئەنجامی ئەو بەسەركردنەوانەدا دەستگیرا بەسەر نزیكەی 500 كیلۆگرام زەیتوونی بەسەرچوو و زیاتر لە 100 كیلۆگرام خۆراكی بەسەرچوو و دوو پسوڵەی سەرپێچی كرا بەمەبەستی رێوشوێنی یاسایی و  سەرجەم مەوادە بەسەرچووەكان لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەناو دەبرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 962 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:54:28/05/2019