چوارسەد كارتۆن ساردەمەنی نەشیاو لەناوبرا



تایبەت " تەندروستی " 

لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بۆ ڕێگری كردن لەخواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و بۆئەوەی كاڵاكان نەخرێنە بازاڕەوە تاكو پشكنینی پێویستی بۆدەكرێت، لەبەرورای 27/5/2019 لەلایەن لیژنەكەوە 400 كارتۆن چلورەی 50 دانەیی لەناوبرا كەدووجار لەپشكنین دەرنەچووە.

هاوكات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بریاریاندا بەداخستنی نانەواخانەیەك لەگەڕەكی قالاوە بەهۆی گوێ نەدان بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:28:28/05/2019