لهچوار مانگدا 800 ههزارحهبی ترامادۆڵ لهناو براون
تایبەت " تەندروستی "
لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری نوێنەرانی دادگای سلێمانی و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی لەسووتوخانەی تەندروستی لەناوچەی تانجەرۆ بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە و لەناوبراوە.
بەپێی ئاماری لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا سووتێنراوە بریتی بووە لە 11 كیلۆ حەشیش و دوو كیلۆ تلیاك و نیوكیلۆ ماددەی هێرۆین و 140 گرام ماددەی كریستاڵ و 800 هەزار دەنك حەبی ترامادۆڵی (200 ملغم) لەگەڵ 500 هەزار حەبی جۆراوجۆری وەك میتادون و ئەمفیتامین و چەند جۆرێكی دیكە و 26 دەرزی ترامادۆڵ و 100 گرام ماددەی گوماناوی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1349
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:54:20/05/2019