ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی بەنزین و گازوایل




تایبەت " تەندروستی "


بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم وێستگە و كۆمپانیاكانی تایبەت لەبواری سووتەمەنی دەكات هەڵدەستێت بەكڕینی برێك بەنزین و گازوایل بۆ سەرجەم ئۆتۆمبیلەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەی بەرێگەی كەمگری سنووردار.

هەر كۆمپانیایەك یان وێستگەیەكی پەیوەندیدار ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە هەستێت بە هێنانی (C.V) تایبەت بەوكارە و هەروەها پێویستە مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و مۆڵەتی پارێزگا و ئەستۆپاكی دەرامەت بهێنێت و بە سیستمی ئەلیكترۆنی (M.EMBERSHIP CARD) كاربكات و بۆ ئۆتۆمبیلەكانی دروست بكات، بەپێچەوانەوە لەپرۆسەكە دووردەخرێتەوە.

دواكات بۆ هێنانی پێداویستیەكان رۆژی دووشەممە بەرواری 20/5/2019 كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ دەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:53:14/05/2019