ئاگاداری بۆ پێشكەش كردنی داواكاری نامەی گرنگیپێدان



تایبەت " تەندروستی "

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بانگهێشتی كۆمپانیا و نوسینگەی ڕاوێژكارییەكانی پەیوەندیدار بەكاری ڕاوێژكاری دەكات بۆ ئامادەبوون بەمەبەستی بەشداربوون لەكاری راوێژكاری (چێكردنەوەی دیزاین كردنی  پڕۆژەی نەخۆشخانەی 50 قەروێڵەی حمیات لەسلێمانی).


پێویستە لەسەر لایەنی بەشداربوو زانیاری پێویست پێشكەش بكات كەتیایدا ئاماژە بدات بەئامادەبوون و كاری هاوشێوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ( كاری چێكردنەوەی دیزاینی پرۆژەی دروست كردنی نەخۆشخانەی حمیات 50 تەختی لەسلێمانی) ، هەڵبژاردنی لایەنێك بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەپێی ڕێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومیەكان ژمارە (2) ی ساڵی (2016) دەبێت.

ئەم داواكاری نامەی گرنگیپێدان كراوە دەبێت بۆ هەموو كۆمپانیا و نوسینگە ڕاوێژكاریەكان كەتایبەتمەندن لەو بوارەدا، دەكرێت كۆمپانیا یانوسینگە ڕاوێژكاریەكان  هەرخۆیان  یان پێكەوە  بۆ زیادبوونی توانایان پێكەوە بەشداری بكەن و دەكرێت هەرلایەنێكی تایبەتمەند كەگرنگی دەدەن بەم كارە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی بەشی ئەندازە لەناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن، لەكاتژمێر (9  بۆ 11)ی پێشنیوەڕۆ  تارۆژی چوارشەمە (22/5/2019) وەڵامی داواكاری نامەی گرنگیپێدان دەبێت بهێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی.

دواڕۆژ بۆ وەرگرتنەوەی داواكاریەكان ڕۆژی پێنج شەمە (23/5/2019) دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 






ئه‌م بابه‌ته 1462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:09:02/05/2019